پرۆژەی "خێزان بۆ خێزان"

پرۆژەی خێزان بۆ خێزان پرۆژەیەکی دەزگای (دەیتزە).بیرۆکە ئەوەیە، کە خێزانی ئەڵمان و پەناهەندەکان پێکەوە بیرۆکەکانیان دەربارەی بابەتە گرنگەکان سەبارەت بە سیستەمی پەروەردە لە ئەڵمانیا بگۆڕنەوە.لەگەڵ ئەوەدا بتوانن ڕووبەڕو بە یەکتر ئاشنابن، ئەکرێت لەو نێوانەدا وەرگێر بەکار بهێنرێت. ئامانجەکە ئەوەیە، کە سەرەتاو بنچینەیەکی پێشنیار کراو بنیات بنرێت، چی شتێک بەلایانەوە گرنگەو بتوانن زانیاری لەسەر بدەن، لەگەڵ ئەوەدا بتوانن منداڵەکانیان لە قووتابخانەدا بە شێوەیەکی نایاب بپارێزن. خێزانە پەنابەرەکان پرسیارە بنەڕەتیەکانتان ئاراستەی خوێندنگە ئەڵمانیەکان بکەن سەبارەت بە پێداویستیە سەرەتاییەکانی قووتابخانە. خێزانە ئەڵمانەکان زۆرینەیان بایەخ و گرنگی دەدەن بە نزیک بوونەوەو زانینی کەلتورە جیاوازەکانی کۆچکردوان. بەو شێوەیە بەشداربوانی پرۆژەکە دەتوانن زانیاری بدەن و لەهەمان کاتدا تێڕوانین وهەڵە تێگەشتنەکان بگۆڕن. ئەنجامی بە دەست هاتوو لەم ماڵپەڕەدا کۆکراوەتەوە.

ئاواتەکانی منداڵان و خێزانەکان

لە چی ووڵاتێکەوە یاخود چی جێیەکەوە بەشداربوان هاتوون لە پرۆژەی خێزان بۆ خێزان؟

چی پرسیارێک زۆرجار کراوە؟

سیستەمی پەروەردە لە ئەڵمانیا و لە ووڵاتانی خۆیان.( ووڵاتی پەنابەران)